پۆڵەتیك پرێس:
یەنس ستولتنبیرگ سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانی ئەتلەسی باكوور ناتۆ بەرێوەدەچێتو تێدا تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن.
یەنس ستولتنبیرگ راشیگەیاند، گرنگترین تەوەر كەباس دەكرێت، زیادكردنی چالاكییەكانی هاوپەیمانی ناتۆیە لەهەردوو وڵاتی عێراقو ئەفغانستان، بەتایبەتی لەڕووی سەربازییەوە.
هەروەها باسی لەوەش كردووە، كە داهاتووی ئۆپەراسیۆنەكان لەئەفغانستان لەگەڵ ئەمریكا، یەكێكی تر دەبێت تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانی ناتۆ.
لەسەر عێراقیش ئەمینداری گشتی ئاماژەی بەوەدا، كە ناتۆ پلانی هەیە لەوێ بوونی خۆی زیاتر بكاتو ئەركی مەشقكردن بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق فراوانتر بكات.
ئەركی مەشقو ڕاهێنانی ناتۆ لە عێراق لە ساڵی 2018 دەستیپێكردووەو نزیكەی 500 سەربازی ئەو هاوپەیمانییە لەو وڵاتە جێگیركراون.