كێشەو كەموكورتییەكانی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر ئاشكرادەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی تۆڕەكانی چاودێری هەڵبژاردن كێشە و كەم و كورتییەكانی دەگدانی تایبەتی لە شاری هەولێر خستەڕوو، كە بەشێك لەو كەم و كورتییانە سەرپێچی كردنن لە بڕیار و رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەلایەن كاندید و حزبێكی دیاریكراو.

سەنگەر یوسف نوێنەری تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كێشە و كەم و كورتییەكانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی لە شاری هەولێر خستەڕوو.

سەنگەر یوسف رایگەیاند: لە چوارچێوەی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت نزمی ئاستی هۆشیاری دەنگدەران بەشێك بوو لەو تێبینییانەی لەرێگەی چاودێرەكانمانەوە بە ئێمە گەشتووە، كە بێگومان كاریگەری هەبووە لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان.

باسی لەوەشكرد، رێگەنەدان بە چاودێرەكانی ئێمە بۆئەوەی بتوانن ئامێرەكانی پەیوەندی و مۆبایل ببنە ناو بنكەكانی دەنگدان تا بتوانن زانیاریی و راپۆرتەكانی خۆیان بنێرن لە كاتی خۆیدا.

ئاشكراشیكرد یەكێكی دیكە لە كەم و كورتییەكانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە شاری هەولێر بریتی بوو لە نزمی ئاستی راهێنانی بەشێك لە كارمەندانی كۆمسیۆن ئەمەش كاریگەری هەبوو لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت كە وایكرد لە بەشێك لە ناوەندەكانی دەنگدان كردنەوەی بنكەكانی دەنگدانی تایبەت دوابكەوێت.

سەنگەر یوسف نوێنەری تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی ئاشكراشیكرد، هەبوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناو یان نزیكی بنكەكانی دەنگدان بۆ بەشێك لە كاندیدەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن هەبوو، وە هەبوونی پشێوی و رێكنەخستنی چوونەوە ژوورەوەی دەنگدەران بەشێكی دیكەبوو لە تێبینییەكان لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت.

ئاماژەی بەوەشكرد، نەبوونی ناوی بەشێك لە دەنگدەران سەرباری ئەوەی پێشتر بایۆمەتریان كردووە لەو بنكەیەی دەیانویست دەنگی تێدابدەن، پێیان دەوترا ناویان لەو بنكەیە نییە و لە شوێنی دیكەیە، بەتایبەتی ئاوارەكان، هاوكات لە هەندێك ناوەند تێبینی ئەوەكرابوو هەندێك كەس بێ‌ ئەوەی باجیان پێبێت و بناسرێن و چاودێربن، یان كارمەندی كۆمسیۆن بن چوونەتە ناو بنكەكانی دەنگدانەوە، سەرپێچی كردن لە پاراستنی نهێنییەكانی دەنگدانی دەنگدەر یەكێكی دیكە بوو لە كەم و كورتییەكان، لە رێگەی چاودێرەكانمانەوە لە هەندێك بنكە ئەو زانیارییانەمان پێگەشتووە دەنگدەر كە چووتە ژوورەوە كەسێكی دیكە لەگەڵی رۆشتووە یان مۆبایلی پێبووە بۆئەوەی وێنەی دەنگەكەی بگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا