دوای لەکارکەوتنیان فەیسبووک و ئینستاگرام هاتنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام لەسەر ئاستی جیهان کێشەیان تێکەوت و دوای ماوەیەک هاتنەوە.

تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری کێشەکان چین و کۆمپانیای مێتا بە فەرمی روونکردنەوەی نەداوە، بەڵام هەندێک هەژمار کە دەیانەوێت بچنەوە ژوورەوە، فەیسبووک هۆشداری دەدات، کە خەریکی چاکسازین لە تۆڕەکەدا و بەزوویی دەگەڕێنەوە.

فەیسبووک نووسیویەتی، بەمەبەستی هەندێ گۆڕانکاری لە کارخراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتەوە کار.

خەڵکێکی زۆر لەسەر ئاستی جیهان لە تۆڕەکانی دیکە و گووگڵ لەوبارەیەوە هۆشدارییان داوە و سەریان لە حاڵەتەکە سووڕماوە.

لەئێستادا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئێستا چالاکە و بەکارهێنەران دەتوانن هەژمارەکانییان بەکاربهێنن.

ئێوارەی ئەمڕۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام نزیکەی کاتژمێرێک و نیو لەکارکەوتن و دوای ئەم کێشەیە کۆمپانیای مێتا سەرقاڵی چاککردنەوەی سێرڤەرەکانی بوو و توانرا پلاتفۆڕمەکە چالاکبکەنەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا