بەتۆمەتی فێڵکردن لە کڕیندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، کەسێک بەتۆمەتی فێڵکردن لە کڕینی ئۆنلایندا دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە،” تۆمەتبارێک بەناوی (م،ص،ا) بەڕێگای ئۆنلاین داوای مۆبایلی گرانبەهای کردووە و وایە ئەیکڕێت، دوای ئەوەی بە تەکسییەک فرۆشیاران بۆیان ناردووە، تۆمەتبار بە بیانووی ئەوەی مۆبایلەکە پیشانی خێزانی دەدات بردوویەتی و خۆی شاردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای گەیشتنی سکاڵا بۆ بنکەی پۆلیسی بێداری لەسەر ئەو تۆمەتبارە، دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و توانرا ناسنامەکەی ئاشکرابکرێت و دەستگیرکرا.

ڕوونیکردەوە، تۆمەتبار ڕەوانەی دادگا کراو، لە بەرامبەر دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا نا و بەپێی ماددەکانی 456-453ی یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا