شۆفێران لەبارەی لێخۆشبوونی سزاکانی هاتووچۆ ئاگاداردەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێم ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تەنها سێ ڕۆژ مۆڵەت ماوە بۆ تەواوبوونی لێخۆشبوونی سزاکان و سێ ڕۆژی دیکە ئەو ماوەیە تەواو دەبێت کە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی 20٪ی قەرزو سزاکانی هاتووچۆ دیاریکراوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڵاویکردەوە ، “بڕیارى لێخۆشبوونی 20%ى قەرزو پێبژاردنی سزاکانی هاتوچۆی هاوڵاتییان، تاوه‌کو ڕۆژی چوارشەممە، 28ی شوباتی 2024 بەردەوامدەبێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، ڕێوشوێنی تۆمارکردنی سەرپێچی ‌و سزادان ‌و پێبژاردنی دارایی سەرپێچیکارانی هاتووچۆ، یەکێکە لەڕێگەکانی کەمکردنەوەى ڕووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی گیان ‌و سامانی هاوڵاتییان.

لەکاتێکدا، لەڕۆژی 28ى 8ى 2023، بڕیاری لێخۆشبوون لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرکاربوو، دواتر وەک هاوکارییەک بۆ شۆفێران تا ڕۆژی 28ى 2ى 2024، درێژکرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا