ئێران لەبارەی رووداوەکانی دوای هەڵبژاردنی عێراق هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر دوایین پێشهاتەکانی دوای هەڵبژاردنی عێراق هاتەدەنگ و رایگەیاند، “ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق بابەتێکی ناوخۆییە و تایبەتە بە گەل و پارتەکانی عێراق”.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “وڵاتەکەی پێشوازی کردووە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و  دانی بەوەشدانا، هەڵبژاردنەکانی عێراق وەک پڕۆسەیەکی پێشکەوتوو بەڕێوەچووە و ئەمەش دڵخۆشکەرە”.

وتیشی: بەدڵنیاییەوە ئەوەی لە عێراق روودەدات لەسەر ئاستێکی ناوخۆییدایە و پەیوەستە بە گەل و پارتەکانی وڵات، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە، ئێمە هەڵبژاردنی عێراق وەک هەنگاوێکی گەشەسەندن دەبینین لە بنیادنانی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان وڵاتان.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی 8ی تشرینی یەکەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و رۆژی 10ی تشرینی یەکەمیش دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا