لە گوڵاڵە سێ‌ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە گوندێكی سەر بە ناحیەی كوڵەجۆ مینێك بە چوار منداڵدا تەقییەوە و دەستبەجێ سیان لە منداڵەكان گیانیان لە دەستدا.

عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ رايگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی فەرەج عەرەب لە ناحیەی گوڵاڵە چوار منداڵ مینێك دەدۆزنەوە و دەیبەنەوە بۆ ماڵەوە، بەهۆی دەستكاریكردنەوە مینەكەیان پێدا دەتەقێتەوە و دەستبەجێ سیان لە منداڵەكان گیانیان لەدەستدا.

راشیگەیاند: تەرمی سێ منداڵەكە رەوانەی نەخۆشخانەی گوڵاڵە كراون و منداڵە بریندارەكەش برینەكەی سەختە، لە ئێستاشدا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و تەندروستی ناجێگیرە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ راشیگەیاند: لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا