سەرۆك كۆماری تونس: وڵات ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆری

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك كۆماری تونس رایگەیاند، وڵاتەكەی ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆری و بەڵێن دەدەن پارێزگاری لەرێڕەوی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ بكەن.

دوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و سڕكردنەوەی كاری پەرلەمانی وڵاتەكەی قەیس سەعید سەرۆك كۆماری تونس جەختی لەوەكردەوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا حكومەتی نوێ دەستبەكاردەبێت كە ئەركی لەپێشینەی كاركردنە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانانەی دروست بوون.

باسی لەوەشكرد، ئەو بڕیار و رێكارانەی كە هەن كاتین و بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكانە، بەڵام ئازادی و مافەكانی مرۆڤ پێشێل ناكرێن و تونس ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆری.

لە چەند رۆژی رابردوداو بەهۆی كەمی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە تونس سەری هەڵدا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ناكۆكی لەناو دامەزراوەكانی حكومەتدا رووبدات و سەرۆك كۆمار حكومەتی هەڵوەشاندەوە.

بەشێك لە خۆپیشاندەران و لایەنگرانی سەر بە پارتی نەهزەی دەسەڵاتدار، ئەو بڕیارەی سەرۆك كۆماریان بە كودەتا دژ بە حكومەت ناوبرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک