بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن زیان لە هەرێمەكەمان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان کرا و جەخت لە گرنگی و پێویستیی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كرایەوە كە وەڵامدەرەوەی خواستەكان بێت و ببێتە مایەی گۆڕانكاری لەناوچەكە.

لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پابەندبوونی یەكێتی بەو وادەیە دووپاتكردەوە كە سەرۆكایەتیی هەرێم بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دایناوە و راشیگەیاند، هەموو هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، زیان لە هەرێمەكەمان دەدات و دەسەڵاتە یاسایی و ئیدارییەكانیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. بۆیە پێویستە هەڵبژاردن بكرێت و ئەزموونەكەمان گەشەپێبدات نەك هەوڵ بۆ دواخستنی بدرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیکردەوە، دڵنیاین هەڵبژاردنی ئەمجارە دەبێتە هۆی بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و وێنەیەكی دیموكراسیی هەرێمەكەشمان نیشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا