نەوت بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد بەهۆی شرۆڤەی هەڵەی بازرگانان لەبارەی راگەیەندراوەکەی ئۆپێک پڵەس.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی کانوونی یەکەم، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت یەک دۆلار و 98 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش دۆلارێک و 89 سەنت دابەزی و بە 74 دۆلار و 7 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت بەو رێژە زۆرە پەیوەندی بە شرۆڤەی بازرگانانەوە هەیە لەبارەی راگەیەندراوەکەی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس.

وڵاتانی بەرهەمهێنی ئەندام لە ئۆپێک+ رۆژی پێنجشەممە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەنزیکەی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە بازاڕەکانی جیهان لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا، کە کۆی گشتی نەوتی سعوودیە و کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی ئێستای رووسیا لەخۆدەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا