وەزیری تەندروستی پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی هەرێم لە پەیامێكیدا داوا دەكات، هاوڵاتیان خۆڕاگربن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن تاوەكو بەدووربن لە توشبوون بە پەتای كۆرۆنا.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم بەهۆی نەورۆزەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو داوا دەكات، لە رۆژانی نەورۆزدا هاوڵاتیان رەچاوی رێنماییە تەندروستییەكان بكەن و بەردەوام بن لە بەستنی ماسك و دوربن لە قەرەباڵغی و بەركەوتنی راستەوخۆ.

ئاماژەی بەوەشكرد، نەورۆز هەروەك چۆن هاتنی بەهار و نوێبونەوەی سروشتە، بۆ گەلی كوردستان مانا و مژدەی ژیان و هێما و سیمبولی ئازادیخوازی و ڕاپەرین و سەركەوتن بووە.

داواش دەكات، هاوڵاتیان هەركات هەستاین بەبوونی هەر نیشانەیەك و گومانێك كرد، سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و چارەسەری بكەن و بە ماسكەوە لە كەسی بەرامبەرت دوور بكەوە.

دەشڵێت، “هیوادارین نەورۆز ببێتە مایەی سەلامەتی و رزگاربوونی مرۆڤایەتی لەو پەتا جیهانیەی ئێستا و خۆشگوزەرانی و گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ هەمووان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا