بایدن لەبارەی کێشەیەکی خراپتر لە کۆرۆنا هۆشداری دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ڕێژەی تاوانەکان لە وڵاتەکەیدا و بەڵێنیش دەدات چاودێری لەسەر بازرگانی چەک توندتر بکاتەوە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی بازرگانی نایاسایی چەک لە وڵاتەکەی لێدوانی دا و وتی، ” بازرگانانی مەرگ لەپێناو قازانجی خۆیان یاسا پێشێل دەکەن”. جەخت لەوەش دەکاتەوە ئیدارەکەی ڕێگە بە بازرگانی نایاسایی چەک نادات.

بایدن لە وتەکانیدا ڕووی لە بازرگانانی چەک لە وڵاتەکەی کرد و وتی، ” پەیامەکەم بۆ ئێوەیە، دەمەوێ پێتان بڵێم لێپرسینەوەتان لێ دەکەین و بێبەشتان دەکەین لە پێدانی مۆڵەتی نایاسایی چەک، گرەنتیتان دەدەمێ کە ڕێگە نادەین لەسەر شەقامەکانمان مەرگ بفرۆشن”.

پێشتریش ئیدارەکەی بایدن ڕایگەیاند، کاردەکات بۆ توندکردنەوەی چاودێری لەسەر بازرگانی چەک لەسەر سنورەکان.

بەگوێرەی ئامارێکی ڕێکخراوێکی ناحکومی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 24 ی ئەم مانگە 20 هەزار 989 کەس لە ئەمریکا لە ڕووداوەکانی تایبەت بە بەکارهێنانی چەک کوژراون، کە بەشێک لەو ڕووداوانە خۆکوژی بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا