دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی دیکە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵایەک لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی بۆ رۆژی 18ـی شووباتی 2024 دواخست.

بڕیارە بوو ئەمڕۆ یەکشەممە (11ـی شووباتی 2024) دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتن بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات.

بۆ جارێکی دیکە دادگا بڕیاریدا هیچ بڕیارێک لەبارەی سکاڵاکەوە نەدات و دانیشتنەکەی بۆ رۆژی 18ـی شووبات دواخست.

سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب  شەمعوون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەینی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، لایەنی سکالاکار داوای بەنادەستووریناساندنی مادەکانی 1،9،15،22 و 36 دەکەن.

ئەو مادانەی داوادەکرێت بە نادەستووری بناسێندرێن:

ماددەی 1: ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان – عێراق لە 111 کورسی پێکدێت.
مادەی 9: هەرێمی کوردستانی عێراق بە یەک بازنەی دەنگدان دادەنرێت.
مادەی 15: لە هەرێمی کوردستان سەنتەرەکانی هەڵبژاردن تۆماری ناوی دەنگدەران بە ریزبەندی پیتە ئەبجەدییەکان ئامادە دەکەن.
مادەی 22: هەموو قەوارەیەکی سیاسی لە هەرێم مافی تۆمارکردنی لیستی تایبەتی هەیە بەمەرجێک %30 بەربژێرەکانی لە رەگەزی مێ بن.

مادەی 36: تایبەتە بە کورسی کۆتاکان و تێیدا هاتووە؛ پێنج کورسی کلدان، ئاشووری و سریانییەکان تەرخان دەکرێت و پێنج کورسی بۆ تورکمانەکان و یەک کوورسیش بۆ پێکهاتەی ئەرمەن تەرخان دەکرێت و بەربژێرانی سەرجەم پێکهاتە کۆتاکان رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا