نێچیرڤان بارزانی: ئازادیی ڕۆژنامەگەری كۆڵەكەیەكی سەرەكیی هەموو كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی و یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی رۆژنامەنووسانی كوردستان كرد.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا داوا لە ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكات بەوپەڕی ئەمانەت و بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ وشەدا بكەن و ئازاد و پیشەیی و راستگۆیانە هەواڵ و رووداوەكان بگوازنەوە.

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

یادی (125) ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و (25) ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان لە تەواوی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان پیرۆز دەكەم، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم. سڵاو لە یاد و گیانی میقداد میدحەت بەدرخان ـ ی پێشەنگ كە یەكەم ڕۆژنامەی (كوردستان)ی چاپ و بڵاوكردەوە.

لەم یادەدا هەموو پشتیوانییەك بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین و ئازادیی قەڵەم و نووسین دووپات دەكەمەوە.‌ ئازادیی ڕۆژنامەگەری،‌ بنەما و كۆڵەكەیەكی سەرەكیی هەموو كۆمەڵگەیەكی زیندووی پێشكەوتووە‌ پێویستییەكی لەپێشی برەودان بە دیموكراسی و ئازادییەكان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤە، بۆیە دەبێ پارێزگاری لێ بكرێت.

وشە بەرپرسیاریەتییە، بۆیە داوا لە ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم بەوپەڕی ئەمانەت و بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ وشەدا بكەن و ئازاد و پیشەیی و ڕاستگۆیانە هەواڵ و ڕووداوەكان بگوازنەوە. كار و ئەركی خۆیان بە ڕێكوپێكی و لە چوارچێوەی ئێتیكی ڕۆژنامەوانیدا جێبەجێ بكەن بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی دروستی خۆیان لە دەستنیشانكردنی هەڵە و كەموكوڕییەكان و ڕاستكردنەوەیان بگێڕن.

سڵاو و دروود بۆ هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سەردەمی خەبات و ئازادیدا گیانیان بەخشی. یادیان هەمیشە بە خێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا