پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئاداری 2022 هاوپەیمانی سێ قۆڵی کوتلەی سەدر و هاوپەیمانی سیادە و پارتی لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
پێشتریش لە ڕۆژی 27ی شوباتی ڕابردوو هاوپەیمانی سێ قۆڵی سەدر و سیادە و پارتی لە بەغدا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پابەندی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە سەرباری ئەوەی لەلایەن لایەنە دەرەکی و ناوخۆییەکانەوە ڕەتدەکرێتەوە.
سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەی هاوپەیمانییە سێ قۆڵییەکە هێشتا لە بەغدا بەردەوامی هەیە و تیایدا جەخت لەوەکراوەتەوە، پێویستە بە زووترین کار حکومەتی زۆرینە پێکبهێنرێت.
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەڕێی هاوپەیمانی زۆرینەوە هەوڵدەدات، حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێکبهێنێت و سوورە لەسەر ئەوەی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی لەو حکومەتە دووربخاتەوە، لە بەرامبەریشدا تەواوی هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی مەرجی سەدر ڕەتدەکەنەوە و داوای پێکهێنانی حکومەتی تەوافقی دەکەن کە تیایدا سەرجەم هێزەکانی پەرلەمان بەشداری بکەن.