دادگای فیدڕاڵی لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بڕیاریدا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای دژبە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی ڕەتکردەوە.

لەماوەی ڕابردوودا دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی سکاڵای دژبە بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دوابخات بۆ 4ی نیسان.

پێشتریش دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا هەریەکە لە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەند و چەند شارەزایەکی بواری ئابووری بانگهێشتی دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بکات.

ڕۆژی 19ی کانوونی یەکەمی 2020 بانکی ناوەندی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی بەهای دۆلاری گۆڕی بەرامبەر دینار، بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار بووە 145 هەزار دیناری عێراقی و بەوجۆرەش لە بودجەی ساڵی 2021 جێگیرکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا