وەحشی ئۆقیانووسەکان؛ ئەو کەشتییەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیلی نارد چییە و چۆنە؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەچوارچێوەی پاکێجی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، بە فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەورەترین کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جیهانی بەرەو ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست بەڕێکەوت. ئەم کەشتییە زەبەلاحە بە وەحشی ئۆقیانووسەکان ناسراوە و  پێشکەوتووترین وەشانی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکایە.uss gerald ford is fast

 

چی دەزانیت لەبارەی وەحشی ئۆقیانووسەکان؟

کەشتی یوو ئێس ئێس جێڕاڵ فۆرد بەهۆی زەبەلاحی و گەورەیی قەبارەکەی، لە جیهاندا بە وەحشی ئۆقیانووسەکان ناسراوە و گەورەترین کەشتی فڕۆکە هەڵگری جیهانە. جێڕاڵد فۆرد لەلایەن تیمێکی 5 هەزار کەسییەوە بەڕێوەدەبرێت و هەزاران مووشەکی کرووز و وێرانکەری پێیە. ئەمە جگە لەوەی کە توانای 76 فڕۆکەی شەڕکەر و هێرشبەری هەیە لە یەک کاتدا.

کەشتییەکە بەناوی یەکێک لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکاوە ناوندراوە. ئەو تایبەتمەندییەی کە ئەم کەشتییە زەبەلاحە لە کەشتییەکانی تر جیادەکاتەوە، بریتییە لە سیستەمی کارپێکردنی ئەتۆمی کە لەناو کەشتییەکەدا جێگیرکراوە و کەشتییەکە پشت بە ریاکتۆری ئەتۆمی نوێی A1B دەبەستێت بۆ کارکردن. بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە، کەشتییەکە دەتوانێت بە خێراییەکی زۆر لەناو ئۆقیانووس و دەریاکاندا گەشت بکات لە مەودای بێسنووردا.

ئەم کەشتییە زەبەلاحە درێژییەکەی 333 مەترو پانییەکەی 78 مەترو بەرزییەکەی 76 مەترەو 40 مەتریشی ژێرئاو کەوتووە. خێرایی کەشتییەکە دەگاتە 54 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و کەشتییەکە تەنها بۆ رووبەڕووبوونەوە و جەنگی قورسی سەدەی 21 درووستکراوە.

تێچووی درووستکردنی جێڕاڵ فۆرد 13 ملیاردۆلارە و لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بەفەرمی خراوەتە خزمەتی سەربازییەوە.

تایبەتمەندییە ناوازەکانی وەحشی ئۆقیانووسەکان

جێڕاڵد فۆرد، بەیەکێک لە پێشکەوتووترین کەشتییە فڕۆکەهەڵگرییەکانی ئەمریکا دادەنرێت و چەندین تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش و نائاسایی هەیە. کەشتییەکە سێ سەکۆی هەڵدانی مووشەکی هەیە، سیستمی مووشەکی دژە کەشتیی لەسەر جێگیرکراوە و خاوەنی پێشکەوتووترین سیستمی رادارییە کە ئەستەمە لە دۆزینەوە و هەڵگرتنی ئامانجەکانی هەڵە بکات. کەشتییەکە چەندین چەکی قورس و کاریگەری پێشکەوتووی لەسەر جێگیرکراوە کە زیاتر ئامادەی دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئاڵەنگارییەک.

کەشتییەکە بە دوو بزوێنەری ئەتۆمی کاردەکات و دەتوانێت زیاتر کە 20 ساڵ لەناو دەریادا گەشت بکات بێ ئەوەی سووتەمەنی لێ ببڕێت.

تایبەتمەندییە بەرگرییەکانی کەشتییەکە چین؟USS Gerald Ford shop

لە رووی بەرگری لەخۆیەوە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جێڕاڵ فۆرد دوو جۆر مووشەکی دژە فڕۆکەی تێدایە، کە بریتین لە دۆشکەکانی فالانکس بۆ بەئامانج گرتنی مووشەکەکان وەک ئامرازێکی بەرگری. هەروەها سیستەمێکی دیکەی دۆشکەی تێدایە کە دژە کەشتییە و رێگە بەهیچ کەشتییەکی بێگانە نادات لێی نزیکبێتەوە. ئەم تایبەتمەندییانە و چەندها تایبەتمەندی ناوازەی دیکە، نزیکبوونەوە لەم کەشتییە و تێکشکاندنی نزیک دەکاتەوە لە مەحاڵ.

لە سەرەتادا فۆرد بۆ هەڵگرتنی فڕۆکەی شەبەحی F-35 دروستکرابوو، بەڵام لە ئێستا 4 فەوج فڕۆکەی شەبەحی جۆرەکانی F-18E/F هەڵگرتووە کە هەر فەوجێک 10-12 فڕۆکەیان هەیە.

جگە لەمانەش، کەشتییەکە 5 فڕۆکەی F-18 Groler و 8 هێلیکۆپتەری Sea Hawk و 4 فڕۆکەی هۆشداری ئاسمانی و کۆنترۆڵکردنی Hawk و دوو فڕۆکەی گواستنەوەی Greyhound هەیە، کە سەرنشین و بار دەگوازنەوە.

تیمی کەشتییەکە لە 4 هەزارو 539 کەس پێکدێن و کەشتییەکە بەڕێوەدەبەن. فڕۆکەکە دەتوانێت لە یەک کاتدا 75 فڕۆکەی شەڕکەر هەڵبگرێت و فڕۆکەوانەکان ناو کەشتییەکە لە باشترین فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان و تەنها لەکاتە زۆر هەستییارەکان ئەم کەشتییە دەجوڵیندرێت.

پرسیارەکە ئەوەیە؛ ئایا کەشتییەکە لەبەرژەوەندی ئیسرائیل دەستووەردان دەکات یان تەنها بۆ چاوسورکردنەوەیە؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا