نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی هەزاران گەشتیان لە سەرانسەری جیهان هەڵوەشاندەوە، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت دابەزی.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 75 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 72 دۆلار و 89 سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن و توشبوونی کارمەندانی کەرتی گەشتە ئاسمانییەکان لە جیهاندا بەو گۆڕاوە نوێیەی کۆرۆنا، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی چەندین گەشتیان هەڵوەشاندەوە و دواخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا