250 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە12ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 250 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردەوە، “کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.

لەکاتێکدا، دوێنێ دووشەممە 11-12-2023،  ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری، لە شاری بەغداد گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری وەك قەرز لە ڕێگای بانكی ڕەشیدەوە واژۆ كرد.

هاوکات، ڕۆژی یەکشەممە10ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند لەژێر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە چاودێری وەزیری دارایی عێراق، بڕیاردراوە بە پێدانی بڕی (700) ملیار دینار بەشێوەی قەرز بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەمەرجێک ئەو بڕە پارەیە دوای جێبەجێکردن پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە بڕگەکانی یاسای بودجە، لە پشکی شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێم دەردەکرێتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا