رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و دوو کەس بوونە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە لە هەولێر، گیان لەدەستدان و برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە.

رۆژی دووشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2024 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەر رێگەی هەولێر – گوێڕ، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە جۆری ترێلە روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەی دیکەش بریندار بووە.
هاتووچۆی هەولێر هۆکاری رووداوەکە بۆ بوونی “تەم و مژێکی چڕ” گەڕاندووەتەوە و دەڵێت بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینینی شۆفێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا