له‌باره‌ی كۆچی نایاسایی عێراق وه‌ڵامی یەکێتی ئەوروپا ده‌داته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەبارەت بەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی خۆیان دەگەیەننە لیتوانیا وەڵامی یەکێتی ئەوروپا رایگه‌یاندووه‌، عێراق هانی هاوڵاتییەکانی نەداوە کۆچ بۆ ده‌ره‌وه‌ بکەن، بەڵام هەندێک کەس لەلایەن قاچاخچی و باندی نایاساییەوە فریو دەدرێن و بڕیاری کۆچکردن دەدەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد تایبەت بە گەشتی یاسایی و وە بیلاروسیا بە یاسایی رێگەی بە هاوڵاتیان و گەشتیارانی عێراقی داوە گەشت بۆ وڵاتەکە بکەن و داخڵی ئەو وڵاتە ببن، لەسەر ئەو بنەمایەش عێراق ناتوانێت رێگە لە هاوڵاتیانی بگرێت بۆ هیچ وڵاتێک کاتێکی بە شێویەکی یاسایی گەشت دەکەن.

لە بەیاننامەکەی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئه‌وه‌شهاتووە، پێویست بوو یەکێتی ئەوروپا لەرێگەی نوێنەرەکانیان لە بەغداد ئەو رونکردنەوەی بدایە، نەک راستەوخۆ تۆمەتی لەو جۆرە بخاتە پاڵ عێراق.

دوێنێ پێنجشه‌مه‌، یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی شەپۆلی کۆچبەران بۆ بیلارووس رابگرێت، کە دوای گەیشتنیان، لە سنووری ئەو وڵاتەوە بە قاچاخ دەبرێنە لیتوانیا.

بە وتەی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، نزیکەی دوو هەزار و 700 کۆچبەر، کە زۆربەیان خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانن، بە نایاسایی پەڕیونەتەوە سنووری لیتوانیای ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک