هاتوچۆی گەشتیاری نێوان هەرێم و ئێران دەستیپێكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 21ی ئابی 2021 هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان  دەستیپێكردووەتەو گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ، دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرت، ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەكەوە دەستیپێكردەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری ئێرانی دەیانویست بەمەبەستی زیارەت و بەشداریكردن لەیادی عاشورا بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بچنە كەربەلا و شارەكانی عێراق، ئێران لەئێوارەی 16/8/2021  هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرتووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە،  لەئێستادا گەشتكردن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێكردۆتەوەو هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا لەڕێگەی دەروازەكەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا