عێراق زۆرترین کاڵای ئێرانی هاوردە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

داتا فەرمییەکانی ئێران دەریانخستووە، عێراق لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا زۆرترین کاڵای ئێرانی هاوردەی وڵاتەکە کردووە.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ئێران لیستی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرترین کاڵایان لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا هاوردە کردووە و لە پلەی یەکەمدا وڵاتی چین دێت کە بە بەهای سێ ملیار و ٧٠٩ ملیۆن دۆلار کاڵای ئێرانی هاوردە کردووە.

ئەوەش هاتووە، لەدوای چینەوە عێراق لە پلەی دووەمدا دێت و بە بەهای دوو ملیار و ٩٧١ ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێران هاوردە کردووە، دوای ئەویش هەریەکە لە وڵاتانی ئیمارات و ئەفغانستان و تورکیا دێن.

ساڵانێکە عێراق شتومەک و کاڵا لە وڵاتانی دراوسێی وەک ئێران و تورکیا هاوردە دەکات و بەشێوەیەکی بەرچاو بەرهەمی ناوخۆیی رووی لە کەمی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا