پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن تورکیاوە 104 بەنداو لەسەر هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات دروستکراوە و 20 بەنداوی دیکەش لەسەر لقە ئاوییەکانی عێراق دروستدەکات.
عەون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیکردەوە، عێراق بەدەست کێشەی کەم ئاوییەوە دەناڵێنێت و نەیتوانیووە قەبارەی ئەو کێشەیە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگەیەنێت، بۆیە داوای پاڵپشتی دەکات.
ئاماژەی بەوەکرد، گلدانەوە ئاو لەلایەن ئێران و تورکیاوە، وایکردووە عێراق خاوەنی وڵاتی هەردوو ڕووباری گەورەی دیجلە و فورات نەبێت و ئەو دوو ڕووبارە لەئێستادا بوونەتە کەناڵی ئاسایی، هۆشداریشیدا لەبارەی بەنیازبوونی تورکیا لە دروستکردنی 20 بەنداوی دیکە لەسەر لقە ئاوییەکانی عێراق.
لەکاتێکدا، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی لەمانگی شوباتەوە ناوچە جیاوازەکانی تورکیای گرتۆتەوە، دەگێڕنەوە بۆ زۆری ئەو بەنداوانەی تورکیا دروستیکردوون.