لە سلێمانی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دابەشکردنی نەوت لە شاری سلێمانی بەردەوامە و سبەی چوارشەممە و رۆژی پێنجشەممەش لە سنووری مەڵبەندی شەش نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە نەوتی ماڵان لە مەڵبەندی شەش لەناو شاری سلێمانی دابەشدەکرێت”.

ئەوەش هاتووە، “هەر 200 لیترێک لەو نەوتە سپییە بە 55 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیان”.

لەماوەی رابردوودا دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و سەرەتا بەسەر ناوچە شاخاوی و ساردەکاندا دابەشکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا