تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی دوو شەممە ١٦ی ئاب لە ژمارەیەک بنکە، دەست بە دابەش کردنی ڤاکسینی فایزەر دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ١١ بنکە، دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینی فایزەر دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە جۆری ڤاکسینی فایزەر گەیشتۆتە سلێمانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش لە ڕێگەی چەند بنکەیەکەوە دەست بە دابەش کردنی دەکەن.

ناوی ئەو بنکانەی ڤاکسینەکەی لێ دابەش دەکرێت ئەمانی لای خوارەوەن.

1- مەڵبەندی تەندروستی سەرچنار .

2- مەڵبەندی تەندروستی شەهید ڕێباز

3- مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕینی نوێ

4- مەڵبەندی تەندروستی زڕینۆک

5- مەڵبەندی تەندروستی شەهید ڕیباز

6- مەڵبەندی تەندروستی ابراهیم احمد 7- مەڵبەندی تەندروستی ڕۆژهەڵات

8- مەڵبەندی تەندروستی شەهید ڕفیق حەمەجان

9- مەڵبەندی تەندروستی کارێزەوشک

10- مەڵبەندی تەندروستی بەختیاری

11- مەڵبەندی تەندروستی شەهید شەماڵ

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا