لەبارەی نرخی كارەبا وەزارەتی كارەبا ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت بە هیچ شێوەیەك گۆڕانكاری لە نرخی كارەبا نەكراوە و تەنیا ئەو یەكە نیشتەجێبووانەی بە High Cost ناسراون، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی نموونەیی ئەزموونەییدا كارەبایەكی 24 كاتژمێرییان بۆ دابین كراوە و چاودێریی دەرئەنجامەكانیشی دەكەین.

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند: هەندێ پەیجی سۆشیال میدیا بۆ لاڕێدا بردنی ڕای گشتی و خۆ دەرخستن و لە پێناو هەندێ لایك و فالۆو دەستیان بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست لەبارەی كرێی كارەبا كردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی كارەبا، هاووڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا بە هەموو پۆلەكانییەوە دڵنیا دەكاتەوە بە هیچ شێوەیەك گۆڕانكاری لە نرخی كارەبا نەكراوە و تەنیا ئەو یەكە نیشتەجێبووانەی بە High Cost ناسراون، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی نموونەیی ئەزموونەییدا كارەبایەكی 24 كاتژمێرییان بۆ دابین كراوە و چاودێریی دەرئەنجامەكانیشی دەكەین. بۆ پشتڕاست كردنەوەی ئەم بابەتە، بووەتە بڕیار و لە وەقایعیی كوردستان بڵاو كراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی كارەبا بە مافی خۆی دەزانێت سكاڵا لەسەر ئەوانە تۆمار بكات هەواڵ و زانیاریی ناڕاست و مەبەستدار لەبارەی كار و چالاكییەكانی ئەم وەزارەتە خزمەتگوزارییە بڵاو دەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا