وەزارەتی پەروەردە هۆشداری توند لەسەر دزەپێكڕدنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرکەسێک دزە بە پرسیاری تاقیکردنەوەکان بکات، یان زانیاری لەبارەیانەوە بدرکێنێت، یان مامەڵەی پێوەبکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت سزا دەدرێت.

لە نوێترین بڕیاریدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر ئەو کەسە ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوەکان یان تایبەتمەندبوو بە گواستنەوە یان پاراستن یان هەڵگرتنی پرسیارەکان سزاکەی دەبێت بە دوو هێندە و بە تاوانی ئابڕووبەر هەژماردەکرێت و لە کارەکەشی دەردەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر تاوانبار فەرمانبەر یان کارمەندێکی دیکەی حکومەت بوو، بڕگەی دووەمی بەسەردا جێبەجی دەبێت.

وەزارەتی پەروەردە دڵنیاییش دەدات، ئەو تاوانانە بە تێپەڕبوونی کات خەسڵەتی تاوانکاری لەدەست نادات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا