پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە2ی ئایار، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دەست بەجێجەجێکردنی پڕۆژەی پریپەید دەکرێت.
ئەمڕۆ، وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی کارەبا ئەنجامدرا و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داهاتی کارەبا و فرۆشتنی وزە و کەمکردنەوەی قەرزەکانی کارەبا و سیستمی پریپەید کرا.
ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری جێجەجێکردنی سیستمی پریپەید درا کە ئەو سیستمە ( کارەبا 24 کاتژمێری دەبێت و هاوشێوەی کارتی مۆبایلە چەند کارەبات پێویستە ئەوەندە کارت دەکڕیت و بەکاریدەهێنیت).
ڕوونیکردەوە، لە سەرەتادا لە ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەکان دەستپێدەکرێت.
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کارەبا سوپاسی تیمەکانی کارەبای کرد، کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دڵسۆزانە خزمەتگوزاری کارەبایان بۆ هاوڵاتیان دابینکرد.