ئەمریکا هێزێکی تایبەتی مارێنزی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

کەشتی جەنگی یو ئێس ئیس باتان و یو ئێس ئێس کارتەری ئەمریکی.

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ناوەندی هێزیی دەریایی ئەمریکا “مارێنز”، ئەمڕح دووشەممە، هاتنی زیاتر لە 3 هەزار سەرباز و دەریاوانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی پنتاگۆنەوە راگەیەندرابوو.

بەپێی بەیاننامەکەی فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا، 20 تیمی پڕچەک لە یەکەی 26ی گەڕیدەی مارێنز لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان جێگیردەکرێن لەکاتی پێویستدا، و هاوکاردەبن لە کاتی ئاڵوگۆڕ و جموجۆڵی کەشتییەکانی گەرووی ‘هورمز’.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتی هێرشبەری یو ئێس ئێس باتان، یو ئێس ئێس کارتەر، دوای تێپەڕکردنی دەریای ناوەڕاست، لە رێگەی کەناڵی سوێسەوە چوونەتە ناو دەریای سوور. هەروەها دەشڵێت، ئەم کەشتیە سەربازییانە “هاوکاریی و ئاسایشی ئاسمانی و دەریایی زیاتر دابین دەکات بۆ ناوچەکە”.

ئەو کەشتییە جەنگیانەی ئەمریکا رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە، توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 20 فڕۆکەی شەڕکەری وەک F16, F35 و A10 لەگەڵ هەڵگرتنی چەندین درۆنی شەڕکەر.

ئامانج لە جێگیرکردنی ئەم هێزە لەلایەن پنتاگۆنەوە، پاسەوانی کردن و پاراستنی ئاسایشی ئەو کەشتییە بازرگانی و مەدەنییانەیە کە بە ناوچەکەدا تێدەپەڕن و، بە پێی ووتەی جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، “گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکان لە بازرگانی جیهانیدا، و لەنێویاندا نزیکەی ٪25ی بازرگانی نەوتی جیهانی بەو گەرووەدا ئەنجام دەدرێت” ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئێران دەیەوێت مەترسی بۆ ئاسایشی ئەو ناوچە ستراتیژییە دروست بکات.

هەوڵەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە چوارچێوەی کۆمەڵێک رێوشوێندایە کە لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدنەوە پەیڕەو دەکرێت لە دوای هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان.

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا