بەرهەم ساڵح: پێویستە پێداچوونەوە بە سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق بکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، “هەڵبژاردن ڕێگەی دەرچوونە لە قەیرانی ئێستای عێراق و ئەو ڕووداوانەی لە عێراق ڕوویانداوە ئازاربەخشن”.

بەرهەم ساڵح لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی هەڵوێستی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر دەڵێت، “هەڵوێستەکەی سەدر بۆ وەستانی توندوتیژی ئازایانە و بەرپرسانە بوو”.

وتیشی، “هێزە ئەمنییەکان بە داناییەوە مامەڵەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا کردووە و کۆتاییهاتنی ئەم توندوتیژییە پێویستی بوو، بەڵام مانای ئەوە نییە قەیرانی سیاسی کۆتایی هاتبێت”.

باسی لەوەش کرد، “پێویستە پێداچوونەوە بە سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق بکەین”، وتیشی، “بەردەوامبوونی گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد مایەی قبوڵکردن نییە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا