پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی سەرجەم هێزه‌كانی ناوخۆ و تیمه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان و شاره‌وانییه‌كان بۆ چاودێری و به‌دواداچوونی ورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان “.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئابی 2021، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی لە پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیی گشتیی به‌رگرتن له‌و دۆخە نه‌خوازراوه‌ی كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندی خێرای زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووه‌ته ئاراوه دەركرد.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هەولێر داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ات لە پێناو پاراستنی خۆیان و تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، پابەندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
دەقی بڕیارەكان..
لەبڕیارەكاندا هاتووە، یه‌كه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە هەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە و بووه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر گیانی هاووڵاتییان، بۆیه داوا له هاووڵاتییانی شارەکەمان ده‌كه‌ین لە پێناو پاراستنی خۆیان و تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، پابەندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به‌تایبه‌تی به‌ستنی (ماسك).
دووه‌م/ له ئه‌مڕۆوه ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ و تیمه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان و شاره‌وانییه‌كانی راسپاردووه، چاودێری و به‌دواداچوونی ورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان، مزگه‌وت، كلێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌كان، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه، كافتریاكان، سه‌نته‌ری بازاڕ، بازاڕه میللیه‌كان، ماركێت، مینی ماركێت، سەمونخانە و نانەواخانەکان، سه‌رتاشخانه، هۆڵه وه‌رزشیه‌كان، نۆرینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان، سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه، رێستۆرانتی باخچه‌كان و شوێنه‌كانی هاوشێوه‌یان، شوفێرانی تاكسی، بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك (ماسك)ی نه‌به‌ستابێت، رێككاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ده‌بێت ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌تایبه‌تی به‌ستنی (ماسك) و دروستنه‌كردنی گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی، هه‌روه‌ها رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ هاووڵاتییه‌ك بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانی به‌بێ به‌ستنی (ماسك) بچێته نێو هیچ فه‌رمانگه و دام و ده‌زگایه‌كی حكومی، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچی له‌و بڕیاره بكات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه.
چواره‌م/ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە مه‌ترسیه‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خێرای زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خستووه‌تەگەڕ و لە ڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و هێزه‌كانی ناوخۆ و تیمه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان و شاره‌وانییه‌كان لە سنووری سه‌رجه‌م قائیمقامیەتەکانی لە بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنە گشتییه‌كان بەردەوام ده‌بێت، هه‌ر بۆیه هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی به تایبه‌تی نه‌به‌ستانی (ماسك) ناچارین رێکاری توند بگرینەبەر، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین، لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و (ماسك) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و رێکاری یاسایی نەبنەوە.