نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لەمڕۆدا بە 85 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و 78 سەنت بەرز بوەتەوە.

پێشبینی دەکرێت سعودیە کەمکردنەوەی رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل درێژبکاتەوە بۆ مانگی 10 و رووسیاش پێشتر رایگەیاندووە، لە مانگی داهاتوو نەوتی کەمتر بەرهەمدەهێنێت.

گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، جگە لە عێراق هەریەک لە روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا