دوا جار بکوژی فلۆید دانی بە تاوانەکەیدا نا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی ئەمریکی سپی پێست دوای ئەوەی بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێکی ڕەشپێست زیندانیکرا، لە دووەم دادگاییکردنیدا بەرامبەر دادوەر وتی تاوانبارم.

دیرێک چوڤین کارمەندی پێشووی پۆلیس لە ویلایەتی مینسوتا، بە تاوانی کوشتنی جۆرج فلۆید سزای 22 ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

هەرچەندە لە دادگاییکردنیدا جاری یەکەم چوڤین دانی بە تاواناکەیدا نەنا بەڵام، لە دادگایی دووەمدا لەبەردەم دادوەر پوڵ ماگنوسۆن، دانینا بە تاوانەکەیدا و وتی تاوانبارم، بەڵام دادوەر بریاری زیاد کردنی سزاکەی نەدا.

لە 25ی ئایاری ساڵی 2020 دا لە شاری مایناپڵسی ویلایەتی مینسوتا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پۆلیسێکی سپی پێست بە ناوی دریرێك چوڤین، لە کاتی ئەرکەکەیدا هاوڵاتیەکی ڕەشپێتی تەمەن 46 ساڵی بە ناوی جۆرج فلۆید دەستگیر کرد، ماوەی 9 خولەک چوڤین ئەژنۆی لەسەر ملی فلۆید دانا لە کاتێکدا فلۆید هاواری دایکی دەکرد و دەیوت ناتوانم هەناسە بدەم ، دوای ئەوەی تیمە تەندروستیەکان هەوڵی گواستنەوەیاندا هەناسەی وەستاو گیانی لەدەستدا، مردنی فلۆید ناڕەزایی لێکەوتەوە خەڵکێکی زۆر ڕژانە سەرشەقامەکان لە دژی ئەو ڕەفتارەی بەرامبەری ئەنجامدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا