پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، “شەپۆلی ئەمجارەی خۆڵبارین جیاوازە و بارانی لەگەڵ نییە تا بە تەواوی کۆتایی بێت، بۆیە کاریگەرییەکانی هەتا سبەینێ بەردەوام دەبێت و خۆڵەکە لە هەوادا دەمێنێتەوە کە پێیدەوترێت تەپوتۆزی هەڵواسراو”.
ئەمڕۆ دووشەممە ئاسۆ کەمال ئاشکرای کرد، “کاریگەری خۆڵبارینەکە لە ئەمشەوەوە بەرەو لاوازی دەچێت و هەنگاو بە هەنگاو کۆتایی پێدێت، هەتا سبەینێ ئەم کاریگەرییە بەردەوام دەبێت و دواتر بەتەواوی کپدەبێتەوە”.
وتیشی، “خێرایی با لە ئێستادا زیادیکردووە و بووەتە 20 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما بەهۆی خۆڵبارینەوە تاڕادەیەک نزمدەبێتەوە”.
باسی لەوەشکرد، “کەمی بارانبارین هۆکارێکە لە هۆکارەکانی خۆڵبارینی ئەمساڵ لەو نماوچانەی سەرچاوەی سەرەکی خۆڵبارینن، لەو ناوچانە بڕێکی کەم باران باریوە و بووەتەهۆی لاوازبوون و فشەڵبوونی زەوییەکەی، ئەو گۆڕانکارییەش کە لە سیستمی پەستانی ناوچەکە دێتەئاراوە، بە ئاسانی با تەپوتۆز هەڵدەگرێت و دەیگوازێتەوە”.