دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی دەست بەقۆناغی دووەمی كارەكانیان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی دەستیان بەجێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی پرۆژەكە كردووە، خاوەنی پرۆژەكەش دەڵێت: گەر دەتانەوێت دەرگای خۆشگوزەرانی بكەنەوە هاوكاری تیمەكانمان بكەن.

چوار مانگ لەمەوبەر دەستەی بەهەرێمكردنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی بەهەرێمكردنی سلێمانیان راگەیاند، وەك ئەوەی خۆیان باسی دەكەن، بەئامانجی گێڕانەوەی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكان.

بەیار عومەر خاوەنی پرۆژەی بەهەرێمكردنی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رۆژی شەممە 9ی كانوونی دووەم وتی: دوای سی ساڵ لە حوكمڕانی خۆماڵی و كەڵەكەبوونی كێشەكانی دابەشكردنی دەسەڵات و داهات و موچە بەشێكی زۆری خەڵك بەهەرێمكردنی پاریزگای سلێمانی تاكە چارەسەرە بۆ چارەسەركردنی كیشەكان.\

بەیار عومەر وتیشی: لەئێستاوە هەڵمەتی واژوو كۆكردنەوە بۆ بە هەرێمكردنی پارێزگاكە رادەگەیەنین و لە رێگەی تیمێكەوە سەردانی ماڵان دەكرێت بۆ ئەوەی فۆڕمی بەهەرێمكردنەكە پڕبكەنەوە تا لەرێگەی فیدراڵییەتی پارێزگاكان و رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق موچە و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بگێڕنەوە بۆ سنوورەكە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت 30 هەزار واژوو كۆبكەینەوە و رادەستی بەغدای بكەن تا هاكاریان بكەن لە بەهەرێمكردنی پارێزگاكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا