پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمبوونەوەی بارانبارین مەترسیی لەسەر رووباری ئەمازۆن دروستکردووە و شارەزا و چاودێرێکی کەشناسیش دەڵێت، مانگانە دەوروبەری سێ مەتر لە ئاوی رووبارەکە دادەبەزێت، ئاستی دابەزینی ئاوەکە رۆژانە، 10 بۆ 15 سانتیمەترە. رێکخراوە ژینگەییەکان لەوبارەیەوە هۆشداریی دەدەن و بەردەوامیی دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەکە بە مەترسی ناودەبەن.
مارکۆ پاریدێس، بەرپرسی ئاژانسی کەشناسیی سینامهی لۆرینتۆ بۆ چاودێریی کەشناسی و ئاو دەڵێت، رۆژانە دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەکە 10 بۆ 15 سانتیمەترە، هەموو 10 رۆژێک، مەترێک لە ئاوی رووبارەکە دادەبەزێت، ئەوەش دەکاتە سێ مەتر لە مانگێکدا، ئێمە لە مەترسیداین و لە ماوەی مانگێکدا هەندێک ئاماری مێژووییمان دەستکەوتووە کە کاریگەرییەکی گەورە لەسەر چالاکییە ئاوییەکانی رووبارەکە دروستدەکات.
رووباری ئەمازۆن لە یەکگرتنی رووبارەکانی مارانۆن، مانتارۆ و ئەپوریماک دروستدەبێت کە لە بەرزاییەکانی چیای ئەندێس، لە وڵاتی پیرۆوە سەرچاوەدەگرن. رووبارەکە بە هەریەکە لە وڵاتانی پیرۆ، بۆلیڤیا، ڤەنزوێلا، کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر و بەرازیلدا تێدەپەڕێت، تاوەکو دەڕژێتە زەریای ئەتڵەسییەوە، درێژیی رووبارەکە نزیکەی شەش هەزار و 437 کیلۆمەترە و خێرایی ئاوەکەش شەش بۆ هەشت کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.