کاروانێکی هاوپەیمانان لەڕێی بۆمبی چێنراوەوە کرایە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر رێگای نێوان شارەکانی سەماوە و دیوانیە لە عێراق لەڕێی بۆمبێکی چێنراوەوە کرایە ئامانج.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی بارهەڵگران لە کاتی گواستنەوەی کەلوپی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر رێگای نێوان سەماوە و دیوانیە لەڕێی بۆمبێکی چێنراوەوە کرایە ئامانج.

شانەی ئەمنی ئەوەشی خستەروو، یەکێک لە بارهەڵگرەکان زیانی بەرکەوتووە بەڵام نەبووەتە رێگر لەبەردەم ئامانجی کاروانەکە و بەردەوام بوون لە گواستنەوەی کەلوپەلەکانی هاوپەیمانان.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار بارگە و بەرژەوەندییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا لەڕێی بۆمبی چێنراو و موشەک و چەکی دیکەوە کرانە ئامانج.

ئەوەش توڕەیی ئەمریکای لێکەوەتەوە و هۆشداری دایە عێراق، ئەگەر بەزووترین کات لایەنەکانی پشت ئەو هێرشانە دەستگیر نەکات ئەوا باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دادەخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا