پۆڵه‌تیك پرێس
بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایگه‌یاند، باشتروایه هه‌رێم به مه‌رجه‌كه‌ى سۆمۆ رازى بێت له راده‌ستكردنى داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌مانشێوه‌ى یاساى قه‌رز حكومه‌تى عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا نه‌كات، كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به‌پێى ئه‌و یاسایه بۆ هه‌رێم نه‌هات.
فازڵ نه‌بى، له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و بڕگه‌یه‌ى پرۆژه یاساى بودجه كه تایبه‌تكراوه به راده‌ستكردنى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم به نرخى سۆمۆ، ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕێنرێت كێشه بۆ هه‌رێم دروست ده‌كات، چونكه هه‌رێم رازیش ببێت به راده‌ستكردنى داهاتى نه‌وت، بۆ راستكردنه‌وه‌ى نرخى 250 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه به‌نرخى سۆمۆ، حكومه‌تى عێراق له پشكى هه‌رێم ده‌بڕێت، هه‌روه‌ها لاى خۆیانه‌وه نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌كان ده‌خه‌مڵێنن، دواى ئه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم چه‌ندى مایه‌وه ره‌وانه‌ى ده‌كه‌ن.
فازڵ نه‌بى وتیشى:”مه‌رج نیه هه‌رێم داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ستبكات، به‌ڵكو ئه‌و پشكه‌ى كه هه‌یه‌تى له به‌غدا لێى ده‌بڕن و چى مایه‌وه ده‌ینێرن بۆ هه‌رێم”.
بریكاره‌كه‌ی پێشووی وزاره‌تی دارایی عێراق باسى له‌وه‌شكرد، له ساڵى 2019ش به‌هه‌مانشێوه بوو، به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه‌دابوو ئه‌وكات نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌پێى پرۆژه یاساى بودجه دانرابوو ئێستا به نرخى سۆمۆ داده‌نرێت، نرخى سۆمۆش به‌رزتر ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له پرۆژه یاساى بودجه‌دا دیارى كراوه.
حكومه‌تى عێراق رازى بووه هه‌رێم داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى رۆژانه به نرخى سۆمۆ راده‌ست بكات، له كاتێكدا جیاوازى نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سۆمۆ 11 دۆلاره و هاوكات ئه‌گه‌ر نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 50 دۆلار بێت هه‌رێم 55% داهاته‌كه‌ى ده‌داته كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، به پێچه‌وانه‌ى سۆمۆوه كه بۆ ده‌رهێنانى نه‌وت هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ناداته كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان.