بە بڕیاری سودانی دەوامی فەرمی لە تەواوی عێراق راگیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی كەش و هەواوە سبەی پێنج شەممە دەوامی فەرمی لە تەواوی دام و دەزگاكانی عێراق رادەگیرێت.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڵاویكردەوە: سبەینێ پێنجشەممە 5_1_2023 دەوامی فەرمی لە تەواوی عێراق رادەگیرێت بەهۆی ناجێگیری كەش و هەواوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر وتەبێژی وەزارەتی پەروەدەی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، لە ئەگەری ناجێگیری دۆخی كەش و هەوا دەسەڵاتدراوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بە مەبەستی راگرتنی دەوامی خوێندنگە و قوتابخانەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا