پرۆژەیەك بۆ بەهەرێمكردنی سلێمانی راگەیەنرا

پۆڵەتیك پرێس

دەستەیەكی سەربەخۆ پرۆژەیەكیان بۆ بە پارێزگاكردنی سلێمانی راگەیاندو ئاماژە بەوەدەكەن، خەڵكی هەموو پارێزگایەكی عێراق مافی ئەوەیان هەیە داوای بەهەرێمكردنی پارێزگاكەیان بكەن.

بەیار عومەر وەك خاوەنی پرۆژەكە لەكۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەیەكەیان یاساییە و بەپێی دەستوری عێراق نوسراوەتەوە، كە تیایدا هەرێمەكە بەپیادەكردنی مافی دەستوری چارەنوسی خۆی دیاریدەكات.

ئەوەشی خرایەڕوو، دەستوری عێراق بەرەزامەندی نوێنەرانی كورد نوسراوە و دواتر سەرجەم گەلانی عێراق بەرێژەی ٨٠٪ دەنگیان پێداوە بەپێی ماددەی ١١٩ی ئەو دەستورە، خەڵكی هەر پارێزگایەكی عێراق مافی بە پارێزگاكردنی پارێزگاكەی خۆی هەیە.

بەیار عومەر باس لەوەدەكات، لە سایەی فیدڕاڵییەتی پارێزگاكاندا ئەم دەڤەرە بكرێت بە هەرێمێك و سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین گەرمیان بكرێن بە پارێزگاكانی سەربەم هەرێمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا