چێشتلێنەرەکەی قەیسەر لە کۆشکەوە بۆ گۆڕ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە یەکەمین پشتڕاستکردنەوەی فەرمیدا بۆ گیانلەدەستدانی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە باکوری مۆسکۆ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کەسوکاری سەرۆکی گروپی ڤاگنەری ڕوسی یەڤگنی پریگۆژین کرد.

پوتین لە لێدوانەکەیدا رۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە ساڵانی نەوەدەکانەوە پریگۆژین دەناسێت و “کەسێکی بەتوانا” بووە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت هەڵەی کردووە.

سەرۆکی ڕووسیا ستایشی ئەوەی کرد کە بە بەشدارییە گەورەکەی گروپی ڤاگنەر لە “شەڕی ئۆکرانیا” وەسفی کرد و وتی مۆسکۆ هەرگیز ئەوە لەبیر ناکات.

سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، پوتین وتی، چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا، سەرۆکی ڕووسیا لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەدا ڕووبەڕووی گەورەترین تەحەدای حوکمڕانییەکەی بووەوە، کاتێک پریگۆژین سەرکردایەتی یاخیبوونێکی چەکداری کرد

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی رووسیا ڕایگەیاندووە کە حەوت سەرنشین و سێ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی لەناو فڕۆکەکەدا بوون، ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەنێو سەرنشینەکاندا پیاوی دووەمی گروپی ڤاگنەریش هەیە کە دیمیتری ئوتکینە.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا، سەرۆکی ڕووسیا لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەدا ڕووبەڕووی گەورەترین تەحەدای حوکمڕانییەکەی بووەوە، کاتێک پریگۆژین سەرکردایەتی یاخیبوونێکی چەکداری کرد.

پێش ئەوەی ڕووسیا ئۆکرانیا داگیر بکات، پریگۆژین ڕووخسارێکی ناسراو نەبوو وەک ئێستا، هەرچەندە لەسەر بنەمای پشتگیریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا بوو بە سەرکردایەتیکردنی گرووپی بەناوبانگی بەکرێگیراو “ڤاگنەر”، هەروەها بۆ هەمووان شاراوە نییە ئەو ڕۆڵە گەورەیەی کە پیاوەکانی ڤاگنەر لە ناوچەکانی دیکەی وەک ئەفریقا و سوریا و لیبیادا بینیویانە.

لە چێشتلێنەری پووتینەوە بۆ رکابەریی پووتین:

“چێشتلێنەری پووتین”، نزیکیی لە پووتین کردیە خاوەنی سەرمایەیەکی زەبەلاح و ڕیزێک کۆمپانیا، چاونەترسیی و سڵنەکردنەوەی لە خوێنڕشتن گەیاندییە فەرماندەی کۆمپانیای ڤاگنەر، کە سەرباز و جەنگاوەری کرێگرتەی دەناردە سووریا، لیبیا، ئۆکرانیا و وڵاتانی ئەفریقا بۆ ئەوی لە دژی لایەک بجەنگن و تای تەرازووەکە بە لای بەرژەوەندییەکانی ڕووسیادا بشکێننەوە، لەپاڵ چێشتە دڵخوازەکانی بۆ پووتین، زۆر کاری دیکەی گەورەی بۆ سەرۆکەکەی کرد، هەتا گەیشتە ئەوەی خەون بە جێگەکەیەوە ببینێت، سەرەنجامەکەشی خستنەخوارەوە بوو لە فڕۆکە تایبەتەکەی.

ئەوەی پریگۆژینی کردە سەردێڕی هەواڵ و مانشێتەکان ڕووداوێک بوو. مانگی شەشی ئەمساڵ یاخییبوونێکی ڕاگەیاند و هەڕەشەی سزادانی ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و هەندێک لە نزیکانی پووتینی کرد، کاتێک پریگۆژین یاخیی بوو، هیوای وابوو وردتر و کاریگەرتر سەرنجی پووتین بە لای خۆیدا ڕاکێشێت و لایەنی سێرگی شویگۆی وەزیری بەرگریی نەگرێت کە زۆر لە پووتینەوە نزیکە، پریگۆژین دەیخواست پووتین چارەیەکی مامناوەند بۆ ئەم قەیرانە بگرێتە بەر کە لەنێوان ئەو و وەزیری بەرگرییدا سەری هەڵدا بوو، بەڵام پووتینی دەورگیراو بە ژەنەراڵەکانی جەنگ و ئەو هەموو فشارە ناوخۆیی و دەرەکییە؛ ئەستەم بوو ڕێگە بە یاخییبوونێکی لەو جۆرەی پریگۆژین بدات، ئەمەش سەری کێشا بۆ ئەوەی چێشتلێنەری پێشووی سەرۆک و خودی سەرۆک وەکو دوو نەیار ڕووبەڕووی یەکدی بووەستن، پریگۆژین هەر ئەوکاتەش خوێنی خۆی کردە کاسەوە کە ڕەخنەی لە بژاردە هەڵەکەی پووتین گرت بۆ بەدەمەوەهاتنی یاخییبوونەکەی و بەڵێنیشی دا کە بەو زووانە کەسێکی دیکە دەبێتە سەرۆکی نوێی ڕووسیا.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا مانگێک لەمەوبەر هۆشداری لە کوژرانی یڤگنی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەر دابو

ئیدی سیاسەت ئاوایە، چێشتلێنەری پێشووی سەرۆک، کە جێبەجێکەرێکی دڵسۆز و گوێلەمشتی پووتین بوو لە ئەفریقا و سووریا و ئۆکرانیا، لەپڕ بووە دوژمنی نمرە یەکی ڕووسیا، سەرکردایەتیی یاخییبوونێکی کرد کە دەیویست دەسەڵاتەکانی وەزارەتی بەرگریی سنووردار بکات و ڕەوشی ڕووسیا ڕیفۆرم بکات.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا مانگێک لەمەوبەر هۆشداری لە کوژرانی یڤگنی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەر دابو، شەوی رابردوش روسیا کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی راگەیاند و بەهۆیەوە پریگۆژین و جێگرەکەی و هەشت کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.

دوای ئەوەی زانیاریەکان پشتڕاستیان کردەوە کە یڤگنی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەر لە روداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا لە روسیا گیانی لەدەستداوە، راپۆرتە ڕۆژئاواییەکان ئەو هۆشدارییەیان دوبارە کردەوە کە لە بایدنەوە هاتبو.

جۆو بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هێلسنکی، مانگی تەمموزی ڕابردو لەبارەی  یڤگنی پریگۆژین، وتی، تەنها خودا دەزانێت چی دەتوانێت بکات، تەنانەت دڵنیانین لە کوێیە و لەگەڵ کێ پەیوەندی دەکات، ئەگەر من ئەو بومایە، ئاگاداری ئەوە دەبوم کە چی دەخۆم.

هۆشدارییەکەی بایدن دوای ئەوە هات، کە پریگۆژین و گروپەکەی سەرکردایەتی یاخیبونێکی شکستخواردویان کرد لە دژی کرێملین، ئەوەش لە تەحەدایەکی ناوازە بو بۆ دەسەڵاتی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا، کە ئەوەی رویدا بە خیانەت و چەقۆیەک لە پشتی وەسفکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا