پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە هاوشێوەی فەڕەنسا و تورکیا کونسوڵخانەیەک لە پارێزگای نەینەوا بکاتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ماوریتسیۆ کرکناتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد و چاوی بە نەجم جەبوری سەرۆکی حکومەتی خۆجێی نەینەوا کەوت.
هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باڵیۆزی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەکرد، نیازمانە لە نەینەوا کونسوڵخانەی ئیتاڵیا بکەینەوە، بۆ ئەمەش کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و ڕێکخراوە ئیتاڵییەکانمان ئاگادارکردووەتەوە بێن لە موسڵ کاربکەن و یارمەتیدەر بن لە بنیادنانەوەیدا.
جەختی لەوەشکردەوە، سەرنجی زۆر دەخەنە سەر بواری تەندروستی و خوێندن و فێرکردن، لەگەڵ ئەوانەشدا بە هاوکاری لەگەڵ یونسکۆ کار بۆ پاراستنی مێژوو و شوێنەوارەکانی موسڵ دەکەن.