پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ، شەممە، بوومەلەرزەیەکی نوێ قەزای گۆکسونی سەربە پارێزگای قەهرەمان مەڕەشی هەژاند.
سەرۆکایەتی ئیدارەکانی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر2:01 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلەی ڕێختەر قەزای گۆکسونی پارێزگای قەهرەمان مەڕەشی هەژاند.
ئاماژەی بەوەکرد، چەقی بوومەلەرزەکە قەزای گۆکسون بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا ڕوویداوە.
لەمانگی شوباتەوە چەندین بوومەلەرزەی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی تورکیای هەژاندووە، کە زیانێکی گیانی و ماددی زۆریان هەبووە.