پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، کار بۆ ڕێکخستنی ئەو کۆمەکانە دەکرێت کەبەناوی توشبووانی شێرپەنجە و نەخۆشخانەی هیوا لە مزگەوت و مارکێت و شوێنە گشتییەکان کۆدەکرێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە10ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، کار بۆ ڕێکخستنی ئەو کۆمەکانە دەکرێت کەبەناوی توشبووانی شێرپەنجە و نەخۆشخانەی هیوا لە مزگەوت و مارکێت و شوێنە گشتییەکان لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازییەوە کۆدەکرێنەوە و ناگەڕێنرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا و بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی و نوێنەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای سلێمانی و ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی کۆبووەوە بۆ ڕێکخستنی سەرجەم ئەو کۆمەکانەی بەناوی توشبووانی شێرپەنجەو نەخۆشخانەی هیواوە لەلایەن هەندێک کەسایەتی و رێکخراو و کۆمەڵەوە کۆدەکرێنەوە.
ڕوونیکردەوە، لەکۆبونەوەکەدا ڕێکاری پێویست دیاریکرا بۆئەوەی تەواوی هاوکاری و کۆمەکی کەسانی خێرخواز بەشێوەیەکی یاسایی بگات بەدەستی نەخۆشخانەی هیوا و لەخزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجەدا بەکاربهێنرێت.