ژنێك دەستگیركرا كە 280 هەزار دۆلاری دزیوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، هێزەكانیان ژنێكیان لە گەڕەكی بەفرین سیتی دەستگیركرد كە 280 هەزار دۆلار (28 دەفتەر دۆلار)ی دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، لە گەڕەكی بەفرین ستی ژنێكیان بەناوی (ھ، م، م) بە تۆمەتی دزینی 280 هەزار دۆلار واتا (28دەفتەر دۆلار) دەستگیر كرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتباری دەستگیركراو خەڵكی توركیایە و لە بنكەكانی پۆلیسی حەدیاب و خانەقا بەپێی ماددە (453 و 459) لە یاسای سزادانی عێراقی داواكرابو، لە ئێستاشدا دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە و ڕادەستی دادگا كراوە، لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا سەبارەت بەچۆنیەتی دزینی ئەو بڕە پارەیە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا