پارتی بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا هێزی ڕەوانەی شیلادزێ کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنیت، هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیا بۆسەر ئاڤاشین و زاب، بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، دەشڵێت “پارتی هێزی سەربازیی ناردووەتە شیلادزێ”.

میدیای پەکەکە ئاماژەی بەوەداوە، “پارتی هێزێكی گەورەی بەرەو شارۆچكەی شیلادزێ و دێرەلووك ناردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە بەرزاییەكانی ئەو ناوچەیەدا و لە چیای كۆرەژارۆ لە نێوان گەریلاكانی هەپەگە و ئەرتەشی تورك شەڕێكی قورس بەرێوە دەچێت”.

میدیای پەکەکە ئاماژەی بەوەشداوە “پارتی بەردەوامە لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکانی گەریلا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا