سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی: مالکی لە خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکشێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکشێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، “ڕکابەری لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران لە سێ کەسایەتیدا چڕ دەبێتەوە ئەوانیش حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، محەمەد شەیاع سودانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵاتی پێشووی عێراق لەپاڵ یەکێک لە سەرکردەکانی پۆلی دووەمی یەکێک لە هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمانە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا دەکەونە رکابەرییەوە و ئەوەی خاڵی زۆرتر بەدەستبهێنێت بە فەرمی دەبێتە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

وتیشی، بەیاننامەکەی ئەمدواییەی نوری مالکی بە کشانەوەیەکی فەرمی دادەنرێت لە خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتیکردنی حکومەتی داهاتوو، بەڵام ڕەنگە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کەسێک بێت لە دەوڵەتی یاسا.

باسی لەوەشکرد، سێ سیناریۆ هەیە بۆ قۆناغێ داهاتوو کە مایەی جێبەجێکردنن، یەکەمیان مانەوەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراقە، ئەمەش لەحاڵەتێکدا گەر کورد ڕێکبکەوێت لەسەر پاڵاوتنی بەرهەم ساڵح و کازمیش بەرنامەیەکی حکومی کارا و سەقفی زەمەنی و ئەولەویەتییەکانی پێشکەش بکات و کابینەکەی پاک بکاتەوە لەو کەسانەی دۆسیەی گەندەڵییان لەسەرە یاخود کێشەی بەڕێوەبردنیان هەیە.

لەبارەی سیناریۆی دووەمیشەوە وتی، “سێ کاندیدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەونە ڕکابەریی و یەکێکیان بە دەنگی زۆرینەی چوارچێوە دەبێتە براوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سیناریۆی سێیەم درێژکردنەوەی تەمەنی حکومەتەکەی ئێستای کازمییە بۆماوەی ساڵێک تا جارێکی دیکە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێتەوە و گۆڕانی تەواوەتی لە کابینەکەیدا بکرێت”.

پێشتریش هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕەتیکردەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بپاڵێوێت و جەختی لەوەش کردەوە کوتلەکەی بەشداری لە هیچ حکومەتێکدا ناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا