پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تائێستا ملیۆنێک و 153 هەزار و 842 کەس لە دەرەوەی وڵات بەشدارییان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە22ی ئایار، دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، تائێستا ملیۆنێک و 153 هەزار و 842 کەس لە دەرەوەی وڵات بەشدارییان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماردا کردووە.
ئاماژەی بەوەکرد، لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە دەرەوەی وڵات ملیۆنێک و 99 هەزار و 841 کەس و لە دەروازە سنوورییەکانیش 54 هەزار و یەک کەس دەنگیان داوە.
لەکاتێکدا، ڕۆژی شەممە20ی ئایار دەنگدان لە دەرەوەی تورکیا بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار دەستیپێکرد و لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە دەرەوە تا ڕۆژی 24 ی ئایار و لە دەروازە سنوورییەکان تا ڕۆژی 28ی ئایار بەردەوام دەبێت، هەروەها لەڕۆژی 28ی ئایار لە ناوخۆی تورکیا پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.