كەشناسی: ئەمشەو خۆڵبارین كۆتایی دێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق راگەیەنراوێكی لەبارەی كۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلەی خۆڵبارینەی ئەمڕۆ و هاتنی شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند: خەڵكێكی زۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵێكییان بڵاوكردوەتەوە كە گوایە شەپۆلێلی دیكەی خۆڵبارین سبەینێ روو لە عێراق دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو هەواڵە راست نییە و ئەم شەپۆلەی ئێستا بە تێپەڕبونی كات تا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كاریگەرییەكەی نامێنێت و ئاستی بینین باشتر دەبێت و ئەمشەو ئاسمان وردە وردە باشتر دەبێت و سبەینێش ساماڵ دەبێت و كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا